سەردێڕ:

بەرپرسێکی باڵای تورکیا کۆچی دواییکرد

فۆتۆ: 
2021-04-14

81716 جار خوێندراوەتەوە

یڵدرم ئاکبوڵوت سەرۆکوەزیران و سەرۆکی پەرلەمانی پێشووتری تورکیا لە تەمەنی ٨٦ ساڵیدا کۆچی دواییکرد.


ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی بڵاویکردەوە، یڵدرم ئاکبوڵوت سەرۆکوەزیران و سەرۆکی پەرلەمانی پێشووتری ئەو وڵاتە لە کاتی وەرگرتنی چارەسەری نەخۆشیدا لە ئەنقەرە گیانی لەدەستدا.

ئاکبوڵوت یەکێکە لە دامەزرێنەرانی پارتی نیشتیمانی دایک و لە ھەڵبژاردنە گشتییەکانی ساڵی ١٩٨٣دا وەکو نوێنەری ئەرزنجان بووە بە ئەندامی پەرلەمانی تورکیا.

هاوکات، لە ٤٥هەمین حکومەتی تورکیا (١٩٨٤-١٩٨٧)وەزیری ناوخۆ بووە.

لە ھەڵبژاردنەکانی ساڵی ١٩٨٧دا دووبارە بە ئەندامی پەرلەمانی تورکیا ھەڵبژێردراوەتەوە و وەکو سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا دەستنیشان کراوە و لە ساڵی ١٩٨٩دا وەکو ٤٧هەمین سەرۆکوەزیران حکومەتی پێکھێناوە.




Eski başbakanlardan Yıldırım Akbulut hastaneye kaldırıldı | Independent  Türkçe