سەردێڕ:

ناتۆ: پێویستە روسیا کۆتایی بە لەشکرکێشییەکانی بۆسەر ئۆکرانیا بهێنێت

فۆتۆ: 
2021-04-14

777 جار خوێندراوەتەوە

سکرتێری گشتیی ناتۆ رایگەیاند، پێویستە روسیا دەستبەجێ کۆتایی بە لەشکرکێشییەکانی بۆسەر سنوری ئۆکرانیا بهێنێت.


دمیترۆ کولێبا وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا سەردانی بڕۆکسلی کرد و لەگەڵ یانس ستۆلتنبێرگ سکرتێری گشتیی ناتۆ کۆبووەوە، دوای کۆبوونەوەکە، یانس ستۆلتنبێرگ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، بە نیگەرانییەوە چاودێری سنوری نێوان روسیا و ئۆکرانیا و ئەو هەزاران سەربازە دەکەن کە روسیا لە چەند رۆژی رابردوودا بردویەتیە سەر سنوری ئۆکرانیا.

سکرتێری گشتیی ناتۆ جارێکی دیکەش داوای لە روسیا کرد، پابەندبێت بە بەرپرسیاریەتییە نێودەوڵەتییەکانی و وتى، پشتیوانی ناتۆ بۆ یەکپارچەیی و سەروەری کیێڤ شتێکی نەگۆڕە، پێشێلکاری و یاساشکێنییەکانی رووسیا لە دوورگەی قرم مایەی قبوڵکردن نین.

لە ساڵى ٢٠١٤ەوە روسیا دەستیگرتووە بەسەر نیمچە دورگەى قرمدا کە تاکو ئەو کاتە بەشێک بوو لە وڵاتى ئۆکرانیا.