سەردێڕ:

لە هەولێر ئاگر لە پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون کەوتەوە

فۆتۆ: 
2021-04-14

9005 جار خوێندراوەتەوە

لە هەولێر لە شوقەکانی ئیسکانی نوێ ئاگرێک کەوتەوە و دواتر ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکرا، بەبێ ئەوەی زیانی گیانی لێبکەوێتەوە.


لەوبارەیەوە، سەرکەوت کاڕەش وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئاگرێک لە نهۆمی حەوتەمی یەکێک لە شوقەکانی ئیسکانی نوێ کەوتەوە و دوایی گەیشتنی تیمەکانمان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکرا."

سەرکەوت کاڕەش ئەوەشی خستووەتەڕوو، تەنها یەک ژوور سوتا و زیانی ماددی بەرکەوتووە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

لەبارەی هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکەوە وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر دەڵێت، تا ئێستاش هۆکارەکە نادیارە و لێکۆڵینەوە بۆ هۆکارەکەی دەستیپێکردووە.

ئومێد چۆمانی، هەولێر