سەردێڕ:

بڕیاری دابەشکردنی دوو بەشەخۆراک لە رەمەزاندا هەرێمیش دەگرێتەوە

فۆتۆ: 
2021-04-14

213999 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرى بازرگانی گشتى لە سلێمانى رایگەیاند، لە مانگی رەمەزاندا دوو بەشەخۆراک بەسەر هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستاندا دابەشدەکرێت، کە چەند ماددەیەکى خۆراکى لەخۆدەگرێت.


شەوکەت ئەحمەد بەڕێوەبەرى بازرگانی گشتى لە سلێمانى بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بڕیاری وەزارەتی بازرگانی عێراق بۆ دابەشکردنی دوو بەشەخۆراک لە مانگی رەمەزاندا، هەموو پارێزگاکان دەگرێتەوە بە پارێزگاکانی هەرێمیشەوە.

لەو بارەیەشەوە، وەزارەتی بازرگانی هەرێم رایگەیاند، دوو بەشە خۆراکەکە زەیت، شەكر، برنج و ئاردی سفر بە بڕی پێنج كیلۆ بۆ هەر خێزانێك لە خۆدەگرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژی ١٣ی ئەم مانگە، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق وەزارەتی بازرگانی ڕاسپارد بۆ دابەشکردنی دوو بەشەخۆراک لە مانگی رەمەزاندا.