سەردێڕ:

لەبارەی پارەی گەنمەوە جوتیارانی ئەم پارێزگایە ئاگادار دەکرێنەوە

فۆتۆ: 
2021-04-14

4887 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسی ژمێریاری سایلۆی هەولێر بەمەستی وەرگرتنی پارەکانیان ئاگاداری جوتیارانی سنوری پارێزگای هەولێر دەکاتەوە.


سەباح رەفیق بەرپرسی ژمێریاری سایلۆی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاگاداری ئەو جوتیارانە دەکاتەوە کە گەنمیان رادەستی سایلۆی بنکەکانی "اربیل قدیم ساحات، اربیل قدیم بناکر، مرکز عنکاوە و مرکز کۆیە" کردووە کە سەردانی سایلۆ بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی پارەکانیان.

راشیگەیاندووە، پارەی جوتیاران لە ١٥ی ٤ی ٢٠٢١ دەدرێت بەو جوتیارانەی کە گەنمیان لە ساڵی ٢٠١٥دا رادەست کردووە.

لە چەند مانگی رابردوودا، وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕیاریدا بە ناردنی نیوەی پارەی جوتیارانی هەرێم بۆ ساڵەکانی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ و ٢٠١٦.

بەهۆی ناکۆکییەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی ناوەند لە ساڵانی رابردوودا پارەی جوتیاران دواکەوتووە و جوتیارانی هەرێم چەندین گردبونەوەیان بە مەبەستی پێدانی پارە ئەنجامداوە.