سەردێڕ:

بەراورد بە دوێنێ؛ بتکۆین زیاتر بەرزبووەوە

فۆتۆ: 
2021-04-14

10587 جار خوێندراوەتەوە

پاش ئەوەی دوێنێ دراوی ئەلیکترۆنی بتکۆین بەرزترین نرخی پێوانەیی خۆیی بە ٦٢ هەزار و ٥٧٥ دۆلار تۆمارکرد، ئەمڕۆ نرخەکەی بەرزبووەوە بۆ ٦٤ هەزار دۆلار، بەمەش پێوانەیەکی نوێی لە بەرزبوونەوەی نرخی خۆی تۆمارکرد.


ماڵپەڕی "کۆین دیسک"ی تایبەت بە دراوە ئەلیکترۆنییەکان بڵاویکردەوە، نرخی دراوی ئەلیکترۆنی بتکۆین بە رێژەی ٥.٩٤% بەرزبووەتەوە و نرخی یەک دراو بە ٦٤ هەزار و ٤٠٩ دۆلار و ٤١ سەنتە.

بەم بەرزبوونەوەی نرخەش، لەسەرەتای ٢٠٢١ەوە بتکۆین بە رێژەی ١٢٠% نرخەکەی بەرزبووەوە و لە مانگی شوباتدا بۆ یەکەم جار گەیشتە ٦٤ هەزار دۆلار.

بیتکۆین Bitcoin  دراوێکی ئەلیکترۆنی خاوەن کۆدە و بەشێوەیەکی ماددی بەردەست نییە، ساڵی ٢٠٠٨ لەلایەن کەسێک یان چەند کەسێکەوە بە ناوی خوازراوی ساتوشی ناکامۆتۆ ناسراو لە ساڵی ٢٠٠٩ لە رێگەی بەرنامەیەکی ئەلیکترۆنی و بەکارهێنانی تۆڕی ئینتەرنێتەوە دەستکرا بە مامەڵە پێوەکردنی.

بەپێی زانیارییە بەردەستەکان، یەکەم دراوی ژمارەییە کە بانکی نییە و بۆ ئاڵوگۆڕکردنیشی پێویستی بە بانک نییە، ساڵی ٢٠١٧ بەکارهێنەرانی لە نێوان دوو ملیۆن و ٩٠٠ هەزار بۆ پێنج هەزار و ٨٠٠ بەکارهێنەری هەبوو.

بەهای بیتکۆین ئەمساڵ لە جیهاندا بەرێژەی ٦٢٪ بەرزبووەوە و هاوکات ساڵی رابردوو بەشێوەیەکی کتوپڕ و بەرچاو بە رێژەی ٢٠٠٪ بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی.