سەردێڕ:

ئاماری ٢٤ کاتژمێری کۆرۆنا بڵاوکرایەوە

فۆتۆ: 
2021-04-14

1748 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١١٥٢ حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، هاوکات، ٤٨٥ حاڵەتی چاکبوونەوە و ١٧ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکراوە.


بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، ژمارەی توشبووان بە کۆرۆنا بەجۆرێک بووە کە، لە هەولێر ١٩٧ کەس، سلێمانی ٣٥٣ دهۆک ٥٤١ ، گەرمیان ٥٩ ، هەڵەبجە نۆ کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون.

لەکاتێکدا، ٤٨٥ حاڵەتی چاکبوونەوە تۆمارکراوە و لەو رێژەیەش، لە هەولێر ٨٣ کەس، سلێمانی ٨٣ ، دهۆک ٢٨٤ کەس، گەرمیان ٢٦، راپەڕین هەشت و هەڵەبجە یەک هاوکات، "١٧" حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکراوە.

لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ساڵی ٢٠١٩دا لە شاری وهانی چین، تا ئێستا لە هەرێم ١٣٥ هەزار و ٨١٥ کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون، هاوکات ١١٥ هەزار و ٣٣٠ کەس چاکبوونەتەوە و سێ هەزار و ٨٣١ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.