سەردێڕ:

هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بەڕێوەناچێت

فۆتۆ: 
2021-04-14

1252 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، پێدەچێت هەڵبژاردنەکان جارێکی دیکە دوابخرێتەوە و دەشڵێت، "لایەنەکان هیچ ویستێکیان نییە بۆ ئەوەی هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا ئەنجامبدرێت."


باسم خەزعەل پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، "کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە توانایدا نییە هەڵبژاردنی پێشوەختە لە کاتی خۆیدا ئەنجامبدات لەبەرئەوەی کۆمسیۆنەکە بەخێرایی دانراوە و لە بەڕێوبردندا سەرکەوتوو نییە."

باسی لەوەشكردووە، "هەرچەندە کاتی تەواوبوونی ئەم خولەی پەرلەمان نزیکە، بەڵام پێدەچێت هەڵبژاردن جارێکی تر دوابخرێتەوە."

لەو بارەئەشەوە عیسام فەیلی شرۆڤەکاری سیاسی نووسیویەتی، ئەم گرفتانەی بەردەم هەڵبژاردن لە هەموو وڵاتێکدا هەن و دەکرێت لە کاتی خۆیدا چارەسەر بکرێن و نەبنەهۆی دواخستنی هەڵبژاردن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بڕیارە هەڵبژاردنی عێراق لە مانگی تشرینی یەکەمدا بەڕێوەبچێت و لە ٣١ی ئازاری ئەمساڵیشدا پەرلەمان بڕیاریدا بەوەی، لە مانگی تەمموزدا خۆی هەڵبوەشێنێتەوە بە مەرجی ئەوەی لە مانگی تشرینی یەکەمدا هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت.