سەردێڕ:

سعودیە مەرجەکانی بۆ ئەنجامدانی عەمرە لە مانگی رەمەزاندا ئاشکراکرد

فۆتۆ: 
2021-04-14

2344 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی حەج وعەمرەی سعودیە رایگەیاند، خوازیارانی ئەنجامدانی حەج و عەمرە لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات دەبێت لە رێگەی هەردوو ئەپی "اعتمرنا" و "توکلنا" وەبێت و پێشتریش ئاماژە بەوەکرابوو، مەرجی سەرەکی ئەوەیە ڤاکسینیان بەکارهێنابێت.


عەبدولفەتاح مشات جێگری وەزیری حەج و عەمرەی سعودییە رایگەیاند، وەزارەتەکەیان ئامادەیە بۆ پێشوازیکردن لە عەمرەکارانی مانگی رەمەزان، دەشڵێت، گرتنە بەری رێکارە خۆپارێزییەکان لە کارە لە پێشینەکانی وەزارەتەکەیانە، راشیگەیاند، ناوەندەکانی گواستنەوە و کۆبوونەوە و پێشوازیکردنی عەمرەکاران بەگوێرەی ئەو رێکارە خۆپارێزییە وردانەدەبێت کە لایەنی پسپۆر و پەیوەندیدار دەستنیشانی کردوون.

ئەوەشی خستەڕوو، وەزارەتەکەیان بەنیازە توانای وەرگرتنی نوێژخوێنان و عەمرەکارانی هەردوو مزگەوتی حەرام و مزگەوتی پێغەمبەر بەرزبکاتەوە، تا بتوانن زۆرترین رێژەی خوازیاران لەدەرەوە و ناوەوەی سعودیە ئامادەییان هەبێت.

هاوکات، باسی لەوەشکرد، کە سەرپەرشتیکاران و کارمەند و کارگوزاری هەردوو مزگەوتەکە دەبێت ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن.

مانگی رابردوو وەزیری تەندروستی سعودیە ئاشکرایکرد، وەرگرتنی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا مەرجی بنەڕەتییە بۆ هەرکەسێک بەنیازە فەریزەی حەج ئەنجامبدات.

ئەمە لەکاتێکدایە، بەهۆی سەرهەڵدان و بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئەنجامدانی فەریزەی حەج و ئەنجامدانی عەمرە راگیراوە، ئەگەرچی سعودییە ساڵی رابردوو رێگەیدا هاوڵاتیانی وڵاتەکەی بە رێژەیەکی دیاریکراو و بە گرتنەبەری رێکارە خۆپارێزییەکان هەردوو مەراسیمی حەج و عەمرە ئەنجامبدەن.