سەردێڕ:

بۆ جاری دووەم؛ رێگری لە کازم فاروق دەکرێت بچێتە بینای پەرلەمان

فۆتۆ: 
2021-04-14

3711 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە کاتژمێر ١١ی ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە و لە ئێستاشدا رێگری لە کازم فاروق سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ دەکرێت بچێتە بینای پەرلەمانەوە.


ئەمڕۆ کاتژمێر ١١ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و تیایدا باس لە شاڵاوی ئەنفال دەکات، هاوکات، رێگری لە کازم فاروق سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ دەکرێت بچێتە بینای پەرلەمانەوە.

رۆژی ٣١ی ئازار، کازم فاروق، جوتێک پێڵاوی گرتە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە پەرلەمان باسی بابەتێک دەکات پەیوەندی بە کێشەکانی خەڵکەوە نییە.

دوای ئەو دانیشتنەش، لە ٧ی مانگی نیساندا پەرلەمان جارێکی دیکە کۆبووەوە و تیایدا رێگە بە کازم فاروق نەدرا بچێتە دانیشتنەکەوە.

لەبارەی رووداوەکەشەوە رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمان رایگەیاند، کە تاوەکو کازم فاروق داوای لێبوردن نەکات رێگای پێنادرێت بچێتەوە دانیشتنەکانی پەرلەمان و ئەو قسانەش کاردانەوەی لایەنەکانی بەدوای خۆیدا هێنا.