سەردێڕ:

وتەبێژی حکومەت لەبارەی هێرشێکی چەکداری بۆسەر هەولێر روونکردنەوە دەدات

فۆتۆ: 
2021-04-14

12169 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەو هەواڵەی باس لەوە دەکات، گوایە بنکەیەکی ناوەندی زانیاری و چالاکی دەزگایەکی ھەواڵگری ئیسرائیلی لە ھەرێمی کوردستان کراوەتە ئامانج و چەند کارمەندێکی ئەو بنکەیە کوژراون و برینداربوون دوورە لە راستییەوە.


جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، "ژمارەیەک میدیای ناوچەکە، ھەواڵێکیان بڵاوکردووەتەوە کە گوایە بنکەیەکی ناوەندی زانیاری و چالاکی دەزگایەکی ھەواڵگری ئیسرائیلی لە ھەرێمی کوردستان کراوەتە ئامانج و چەند کارمەندێکی ئەو بنکەیە کوژراون و برینداربوون"، دەشڵێت، ئەو ھەواڵە سەرلەبەری دوورە لە راستییەوە."

جوتیار عادل نووسیوشیەتی، "هەروەک چۆن لە رابردوودا چەندینجار ئەو جۆرە تۆمەتانەیان ئاراستە کردووین بەوەی بنکەیەکی دەزگای ھەواڵگری ئیسرائیل لە کوردستانە، ئێمە پێمان وایە ئەو ھەواڵ و تۆمەتە بێ بنەمایانە مەبەستدارە و تەنیا ئامانجیان پیلانگێڕییە بەرامبەر بە ھەرێمەکەمان."

ئەوەش دوای ئەوە دێت، درەنگانی شەوی رابردوو لە چەند میدیایەکی ناوچەکەدا هەواڵ بڵاوبووەوە لەسەر ئەوەی، ئێران بنکەیەکی ناوەندی زانیاری و چالاکی دەزگایەکی ھەواڵگری ئیسرائیلی لە ھەرێمی کوردستان و بە دیاریکراوی لە هەولێر کردووەتە ئامانج.