سەردێڕ:

خێمەی رەمەزانی چییە و مێژووەکەی چۆنە؟

فۆتۆ: 
2021-04-14

1739 جار خوێندراوەتەوە

لە مانگی رەمەزاندا مسوڵمانانی وڵاتان ژینگەیەکی پێکەوەیی دروستدەکەن و بەتایبەت لە کاتی ژەمی پارشێودا، بەڵام رەمەزانی میسر جیاوازترە، بەو پێیەی خێمەی رەمەزانییان هەیە و ئەو ژەمە لەوێ بەسەردەبەن.


خێمەی رەمەزانی لە سەردەمی فاتیمیەکانەوە پەیدابوو و بە خانووی هۆنراوە و شیعر ناسراوە کە پێشبڕكێ و کۆڕی زیکر و ژینگەیەکی دینی لەخۆدەگرێت و هاوکات خواردنی میسری کلاسیکی پێشکەش دەکرێت.

تاریق مەنسور، مامۆستای مێژوو لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی شەمس رایگەیاند، خێمەی رەمەزانی یەکێکە لە دیمەنەکانی ئاهەنگ گێڕان بەبۆنەی مانگی رەمەزانەوە لە میسر؛ کە لە هیچ وڵاتێکی تردا بەدیناکرێت.

ئاماژەی بەوەشدا، نەشیدی ئایینی زۆر دەوترێنەوە و نوێژخوێنانیش دوای نوێژی تەراویح تاوەکو بانگی بەیانی کاتێکی زۆر بە زیکر و پەرستش بەسەردەن.

ئەوەشی خستوتەڕوو، لە دەیەی کۆتایی سەدەی بیستدا خێمەی رەمەزانی بە ئامانجی ئاشنابوون بە رۆح و کلتوری میسری سەریهەڵدا.

ئاشکراشیکردووە، هەندێك لە ئەستێرەکانی وەکو ئوم کەلسوم و مونیرە مەهدیە و شێخ عەلی مەحمود بەشداری ئەو خێمەیەیان کردووە.

باسی لەوەشکردووە، شەوانی رەمەزان دەکرێن بە سێ بەشەوە، ١٠ شەوی یەکەم بۆ کەسایەتیە بەناوبانگەکانی وەکو سدیق مەنشاوی و ١٠ شەوی دووەم بۆ هونەرمەندە میللیەکان و ١٠ شەوی کۆتایش بۆ گوێگرتن لە هونەرمەندە بەناوبانگەکانە.

خێمەی رەمەزانی وەکو سومبولێکی هزری و رۆشنبیری  و ئەدەبیان ناسرابوو، لە ئێستاشدا هەندێکیان بەهەمان نەریتی کۆن شەوانی ئەم مانگە بەسەردەبەن.

راشیگەیاندووە، جۆری خێمەکان نەخشە و رەنگی جوان و سەرنجراکێشی تیادا بەکاردێن وەکو زەخرەفە و بەکارهێنانی چەند کەلوپەلێك کە ئاماژەن و تایبەتن بە ئایینی ئیسلامەوە.

No description available.

No description available.