سەردێڕ:

وێنە.. دوای ٩٧ رۆژ کەرەنتینە لە بەریتانیا شکێنرا

فۆتۆ: 
2021-04-14

5754 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپەڕە بەریتانیەکان بڵاویانکردەوە، دوای ئەوەی رێکارە تەندروستیەکان بۆ خۆپاراستن لە کۆرۆنا سەپێنران، دوای ٩٧ رۆژ لە لەندەن و چەند شارێکی تر هاوڵاتیان رێگەیان پێدراوە بچنەوە سەر شەقامەکان و لە ئێستاشدا ئاهەنگ دەگێڕن.


ماڵپەڕە بەریتانەکان وێنەی شەوی رابردووی خەڵکی لەندەن و چەند شارێکی ترییان بڵاوکردەوە، کە دوای ٩٧ رۆژ لە داخستنی زۆربەی شوێنەکان ئەمڕۆ بەڕووی خەڵکیدا کراونەتەوە.

لە ماوەی رابردوودا، حکومەتی بەریتانیا قەدەغەی هاتوچۆ و کەرەنتینەی گشتی لە سەرتاسەری وڵات لە سەرەتای ئەمساڵدا راگەیاند و بڕیار وابوو تاوەکو ناوەڕاستی مانگی شوباتی ئەمساڵ بەردەوام بێت، کە ئەوەش بەهۆی بەرزبوونەوەى ژماری توشبووان بە کۆرۆنا و زنجیرەی نوێی کۆرۆناوە بوو.

لە سەرەتای مانگی ئازاردا ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بڕیاریداوە گۆڕانکاری لە رێگارەکانی روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنادا بکات، ئاماژە بەوەشکرابوو، لە یەکەم قۆناغدا دەرگای خوێندنگاکان دەکرێنەوە و قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی هەڵدەگیرێت.

As Britain Unlocks, Outdoor Pints Are Pure Joy - The New York Times
Some Pubs and Shops Reopen in England, Raising Hopes for Economic Recovery  - The New York TimesCOVID-19: Pubs, hairdressers and non-essential shops reopen as lockdown  eases | UK News | Sky NewsAfter months of near-total lockdown, Britain begins to reopen | The Seattle  Times
Crowds Queue up Outside Shops, Pubs Open Doors as England Reopens After  3-months of Lockdown | In Pictures
England's pubs, restaurants and hairdressers reopen as Covid-19 lockdown  easesPubs, hairdressers set to reopen as UK eases virus lockdown - ABC NewsRetail landlords cheer easing of lockdown as 'non essential' shops reopen  across London | Evening Standard