سەردێڕ:

نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

فۆتۆ: 
2021-04-14

4648 جار خوێندراوەتەوە

ئەگەرچی بەراورد بە چەند ساڵی رابردوو، نرخی نەوت تا ئاستێک نزمبووەتەوە، بەڵام بەراورد بە ساڵی رابردوو، کە ساڵی سەرهەڵدان و بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و پاشان لەکارکەوتنی کەرتی پیشەسازیی جیهان بوو، نرخی نەوت لە بەرزیدایە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٦٤ دۆلار و  ١٤ سەنتە، بەمەش بەراورد بە دوێنێ ٥٩ سەنت بەرزبووەتەوە و نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوی ئەمریکیش بە ٦٠ دۆلار و ٦٥ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.

لە مانگی رابردوودا، نرخی نەوت بۆ سەروو ٧٠ دۆلار بەرزبووەوە، کە یەکەمجاربوو لە دوای ئەوەی لە ساڵی رابردووەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەکارکەوتنی کارگە گەورەکانی جیهان و راگرتنی جموجوڵی ئامێر و ئۆتۆمبێلەکان، نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لە مێژوویدا دابەزی.

لە ئازار و نیسانی ساڵی رابردووشدا، نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ خوار ٢٥ دۆلار و نەوتی خاوی ئەمريکیش بۆ يەکەمجار لە مێژوودا بۆ ٣٧ دۆلار لە خوار سفرەوە دابەزی.