سەردێڕ:

بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان: ئەمساڵ بەنیوەى ساڵى رابردوو ئاو بەردەدەینەوە

فۆتۆ: 
2021-04-13

2428 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان رایگەیاند، ئاستى ئاوى بەنداوەکە بەراورد بە ساڵانى رابردوو کەمترە، پێویستە بەخێرایی رێوشوێن بگیرێتەبەر، دەشڵێت، "بۆ ئەمساڵ نیوەى ساڵى رابردوو ئاو بەردەدەینەوە."


رەحمان خانى بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنووسیدا ئاشکرایکرد، "پلانى بەردانەوەى ئاو لە پێنج مانگى ئایندەدا جێبەجێدەکرێت و بۆ ئەمساڵ نیوەى ساڵى رابردوو ئاو بەردەدەینەوە".

باسى لەوەشکرد، سەربارى کەمبوونەوەى ئاو، ئاوێکى زۆر بەفیڕۆ دەڕوات بەهۆى گۆڕینى رێڕەوى سروشتى ئاوەکە لە روبارى سیروان لەلایەن ئەو کارگانەوەی کە لەسەر رۆخى روبارەکەوە کاردەکەن .

لەبارەی پلانی ئەمساڵیشەوە رایگەیاند، "بۆ ئەمساڵ تەنها جەختیان لەسەر دابینکردنى ئاوى خواردنەوە و لەناونەچوونى باخ و دارستانەکانە."

بەنداوی دەربەندیخان یەکێکە لە دوو بەنداوە سەرەکییەکەی هەرێمی کوردستان و ئێستا بەنداوەکە ملیارێک و ٢٠٠ ملیۆن مەتر سێجا ئاوى تێدایە، کە بەشێکى بە ئاستى مردوو دادەنرێت و بەهۆى قوڕولیتەوە ناتوانرێت سودى لێببینرێت.