سەردێڕ:

گەرمیان ئامادەکاری بۆ روبەڕوبوونەوەی وشکەساڵی دەکات

فۆتۆ: 
2021-04-13

1457 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گەرمیان رایگەیاند، بەمەبەستی روبەڕوبوونەوە وشکەساڵی لە ناوچەکەدا رێگری لە چەند جۆرێکی کشتوکاڵ دەکرێت.


جەلال نوری بەرپرسی ئیدارەی گەرمیان، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا باسی لەوەکرد، بەپێی پێشبینییەکان، ئەمساڵ گەرمیان دوچاری وشکەساڵی دەبێت چونکە ئەمساڵ ١١٧ ملم باران باریوە، لەکاتێکدا ساڵی پار ٣٦٣ ملم باریبوو، بۆ ئەو مەبەستەش کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە و راوێژمان بۆ روبەڕوبوونەوەی ئەو گرفتە کردووە.

لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە رێگری لە هەموو جۆرە کشتوکاڵێک دەکرێت کە ئاوی زۆر ببات.

هەروەها باس لەوە کراوە، داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن قەرەبووی خاوەن زەوی و ئاژەڵدارەکان بکاتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو بڕی بارانبارین لە هەرێمدا کەمتر بوو و لە هەندێک ناوچەش مەترسی وشکەساڵی دەکرێت.