سەردێڕ:

وێنە.. تەرمی کچە خوێندکارێکی پزیشکی گشتی گەیەندرایە نەخۆشخانەی رانیە

فۆتۆ: 
2021-04-13

19418 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی کچێکی تەمەن ٢٣ ساڵ گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی رانیە، دەشڵێت، رووداوەکە خۆکوژی بووە.


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین باسی لەوەکردووە، کچەکە ناوی (س،خ،ر) شوێنەواری پەت بە ملیەوە دیارە و رووداوەکە خۆکوژی بووە.

ئەوەش هاتووە، کچەکە تەمەنی ٢٣ ساڵە و خوێندکاری زانکۆی سلێمانییە و لە پزیشکی گشتیی دەیخوێند، سابین دانیشتووی گەڕەکی نەورۆزی شاری رانیەیە.

پۆلیسی راپەڕین نووسیویشییەتی، لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری راستەقینەی رووداوەکە بەردەوامە.