سەردێڕ:

دەبێت رۆژوو بەچی خواردنێك بشکێنین؟

فۆتۆ: 
2021-04-13

11609 جار خوێندراوەتەوە

پزیشكی پسپۆڕی خۆراك کامەران رەسوڵ کە میوانی بەرنامەی کازیوەی بەیانیانی کەناڵی ئێن ئاڕ تی دووە، ئاماژەی بەو خواردنانە کردووە کە دەبێت رۆژی پێ بشکێندرێت لەگەڵ سیسمێکی تەندروست بۆ ژەمی بەربانگ.


ئەو پسپۆڕە وتوویەتی، باشتروایە بە خورما رۆژوو بشکێنن، لەگەڵ کەمێك ئاو کە لە پلەی گەرمی ژوورەوە نزیك بێت و زۆر سارد نەبێت، چونکە ئاوی سارد دەبێتە هۆی گرژبوونی گەدە.

ئەوانەش کە کیتۆ دەکەن و ناتوانن خورما بخۆن، دەتوانن میوەیەك بخۆن وەك شلیك یان هەرمێ.

باشتروایە بە قاپێك زەڵاتە دەست پێبکرێت، ئینجا برێك سوپ بخورێت بۆئەوەی گەدە ئامادەبێت بۆ وەرگرتنی خواردنەکان.

بۆ ژەمی سەرەکی رێنمایی بەوەداوە کە ئەوانەی برنج و شلە دەخۆن ئەو شلەیەی دەیخۆن سەوزەی تەڕ بێت، لەگەڵ پارچەیەك گۆشت یان مریشك ئەگەر هەبێت، بەبێ زیادەڕەویی کردن.

گرنگترین شت ئەوەیە کە تێردەبن پێویستە دەست هەڵبگرن، لەکاتی نانخواردنیشدا نابێت ئاو زۆر بخۆنەوە، پەلە نەکرێت و بەهێواشی نان بخورێت.