سەردێڕ:

فڕۆکەخانەی هەولێر لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆوە گەشتیاران ئاگاداردەکاتەوە

فۆتۆ: 
2021-04-08

5503 جار خوێندراوەتەوە

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر رایگەیاندووە، بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ گەشتیاران ناگرێتەوە و گەشتەکان لەکاتی خۆیاندا ئەنجامدەدرێن.


بەڕێوەبەرایەتی گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بڵاویکردەوە، "ئاگادری گشت هاوڵاتیان و گەشتیاران دەکەنەوە کەوا گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بە شێوەی ئاسایی بەردەوامە و گەشتەکان لە کاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت."

ئاماژە بەوەشكراوە، "راگەیاندراوی قەدەغەی هاتوچۆ ئەو گەشتیارانەی کە گەشت دەکەن یاخود ئەوانەی کە دەگەرێنەوە ناگرێتەوە."

داواش لە گەشتیاران دەکات، لەکاتی دیاریکراوی گەشتەکەدا لە فڕۆکەخانە ئامادەبن، لەبەرئەوەی دوای دەستپێکردنی کاتی قەدەغەی هاتوچۆ بە هەبوونی تیکێتی گەشتکردن رێگەپێدراو دەبن لە هاتوچۆکردن بۆ فۆڕکەخانە."

ئەوەش دوای ئەوە دێت، دوێنێ چوارشەممە، وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بڕیاریدا بەوەی لە شەوی ٨ی نیسان پێنجشەممەوە قەدەغەی هاتوچۆی نیمچەیی لە هەرێمدا جێبەجێبکرێت و قەدەغەکەش لە کاتژمێر ٨ی ئێوارە بۆ ٦ی بەیانیدا دەبێت و تاوەکو ١٢ی نیسان بەردەوام دەبێت.






‌بەپەلە