سەردێڕ:

هەفتەی داهاتوو بڕێکی زۆر ڤاکسین دەگاتە عێراق

فۆتۆ: 
2021-04-08

4119 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپەڕی مەعلومە لە رێخراوی تەندروستی جیهانییەوە رایگەیاندووە، هەفتەی داهاتوو زیاتر لە ٨٠٠ هەزار ڤاکسینی سینۆفاڕمی چینی دەگاتە عێراق.


ئاماژەی بەوەشکراوە، ئەو بڕە ڤاکسینە لەوانەیە کاریگەری هەبێت لە کەمکردنەوەی ژمارەی توشبووان و کەمبوونەوەی ژمارەکەش پەیوەندی هەیە بە وابەستەیی هاوڵاتیان بە رێکارەکانی روبەڕوبوونەوەی کۆرۆناوە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا زۆری ژمارەی توشبووان تەنگی بە کەرتی تەندروستی وڵات هەڵچنیوە.

باسی لەوەشكردووە، جاری یەکەم نزیکەی ٥٠ هەزار و ٣٣٦ ژەمە ڤاکسین بۆ عێراق هاوردەکران و هەفتەی داهاتووش  ٨٠٠ هەزاری تر دەهێنرێنە عێراق.

ئاشکراشیکردووە، ئەو کەسانەی ڤاکسینەکە وەردەگرن پێوستە بۆ ماوەی ٢٠ بۆ نیو کاتژمێر لەژێر چاودرێری دا بن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، زیاتر لە مانگێک تێپەڕیوە بەسەر گەیشتنی یەکەم کاروانی ڤاکسینی کۆرۆنادا بۆ عێراق و هەرێم ولەسەرەتاشدا درا بە کارمەندانی تەندروستی.