سەردێڕ:

دەنگی تەقینەوەیەک بەغدای هەژاند

فۆتۆ: 
2021-03-08

13668 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لەسەر پردی ئەئیمە لە بەغدا بیسترا.


بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، تەقینەوەکە پێدەجێت نارنجۆکی دەستی بووبێت و نزیک لە سەرانیکەرانی ئیمام موسای کازمی بووە، هەر بەپێی زانیارییەکان تاوەکو ئێستا هەشت کەس بریندارن کە لە نێوانیاندا ژن هەیە.

میدیا ناوخۆییەکانی عێراق ئاماژە بەوە دەکەن، نارنجۆکەکە فڕێدراوەتە ناو سەردانیکەرانی ئیمام موسای کازمی لەسەر پردی ئەئیمە، کە هەردوو ناوچەی ئەعزیمیە و کازمیە پێکەوە دەبەستێتەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، کە نارنجۆکەکە لە ناو شوێنێکی خۆڵ و خاشاکدا بووە تەقیوەتەوە و زیانی گیانی و ماددیشی هەبووە.

لە ئێستاشدا هێزە ئەمنییەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە رووداوەکەوە و رێگەنادەن خەڵک بچێتە ئەو ناوچەیە.