سەردێڕ:

دژە تیرۆری عێراق: دوو چەکداری داعشمان بە هەماهەنگی ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکرد

فۆتۆ: 
2021-03-08

3218 جار خوێندراوەتەوە

دژە تیرۆری عێراق بەیاننامەیەکی لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، کە شەش چەکداری داعشان دەستگیرکردووە، کە دووانیان بە هەماهەنگی ئاسایشی سلێمانی بووە.


لەبەیاننامەکی دژەتیرۆری عێراقدا هاتووە، هێزەکانی دژەتیرۆر توانیویانە شەش چەکداری سەر بە سەر بە رێکخراوی داعش لە ناوچەی یەرموکی- بەغدا و پارێزگای ئەنبار دەستگیربکەن.

لەبەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشكراوە، کە لەلایەکی دیکەوە، دژەتیرۆر بەهەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی سلێمانیدا توانیویەتی دوو چەکداری داواکراوی داعش دەستگیربکەن و چەکدارێکی دیکەشلە فەلوجە دەستگیرکراوە.

لە سەرەتای ساڵی رابردووەوە عێراق ئۆپەراسیۆنی دژ بە چەکدارانی داعش لە وڵاتەکەدا دەستپێکردووە و لەو کاتەشەوە تاوەکو ئێستا چەندین چەکدار کوژراون و دەستگیرکراون و مۆڵگەکانیان تێکدراوە.