سەردێڕ:

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەبارەی شنگالەوە چەند داوایەک دەکات

فۆتۆ: 
2021-03-08

2125 جار خوێندراوەتەوە

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوای ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال و ئاوەدانکردنەوەی دەکات.


حەسەن کەعبی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە میانی پێشوازیکردنی لە شاندێکی کوردانی ئێزدی قەزای شنگال داوایکرد، ئەو شارە لە ناکۆکییە سیاسییەکان دووربخرێتەوە و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق سەرپەرشتی راستەوخۆی دۆسیەی ئەو شارە بکات.

حەسەن کەعبی داواشیکرد، دۆخی شنگال ئاسایی بکرێتەوە و دەست بە ئاوەدانکردنەوەی شارەکە بکرێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە، بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی شنگال رێككەوتن لەنێوان حكومەتی ھەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق واژۆ كراوە، بەڵام تا ئێستا رێككەوتنەكەیان جێبەجێنەكردووە و لە ماوەی رابردووشدا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند، "شەوێک بە بێدەنگی دەچینە شنگال."