سەردێڕ:

هەلیکۆپتەرێکی سەربازی روسی لە حەسەکە کەوتە خوارەوە

فۆتۆ: 
2021-02-28

1584 جار خوێندراوەتەوە

هەلیکۆپتەرێکی سەربازی روسی لە حەسەکە کەوتە خوارەوە و بەهۆیەوە چوار کەس بریندار بوون.


ئاژانسی هەواڵی فەرمی سوریا بڵاویکردەوە، هەلیکۆپتەرێکی روسی لە نێوان هەردوو گوندی رەیحانیە و قاسمیە سەر بە پارێزگای حەسەکە کەوتووەتە خوارەوە.

بەگوێرەی میدیا عەرەبییەکان، ئەو هەلیکۆپتەرە بەهۆی کێشەی تەکنیکیەوە کاتژمێر ٩ی بەیانی ئەمڕۆ کەوتووەتە خوارەوە.

بەگوێرەی سەرچاوەکان، ئەو ناوچەیەی کە هەلیکۆپتەرەکەی تێدا کەوتۆتە خوارەوە تەنها دوو کیلۆمەتر لە یەکێک لە سەربازگەکانی روسیاوە دوورە.