سەردێڕ:

هاتوچۆی سلێمانی: لە سبەینێوە ئەم ئۆتۆمبێلانە رێگایان پێنادرێت بێنە ناوشارەوە

فۆتۆ: 
2021-02-28

13420 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، لە سبەینێ ١ی ئازارەوە لە کاتژمێر ۷ی بەیانی بۆ ۹ی بەیانی رێگەپێدراو نییە شۆفێری بارهەڵگر بێنە ناو سەنتەری شارەوە.


بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، ئاگاداری سەرجەم شۆفێرانی سوارڕەوی بارهەڵگر دەکەن، کە لە سبەینێ دووشەممە ١ی ئازارەوە لە کاتژمێر ۷ی بەیانی بۆ ۹ی بەیانی رێگەپێدراو نییە بێنە ناو سەنتەری شاری سلێمانی.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە بۆ چاودێریکردنی شەقامەکان لەو دوو کاتژمێرەدا لە لایەن تیمەکانی هاتوچۆی سلێمانی و بازگەکانی دەرەوەی شارەوە دەبێت.

هاتوچۆی سلێمانی دەشڵێت، "لە پێناوی کەمکردنەوەی لۆد و قەرەباڵغی ئەم بڕیارە جێبەجێ دەکات، بەهیوای ئەوەی هەموو لایەک پابەندبن بۆ ئەوەی دووچاری سزای یاسایی نەبنەوە."

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم بڕیارە سەرجەم سوارڕەوە بارهەڵگرەکان بە سوارڕەوی بیناسازی و گواستنەوەی کۆنکرێتی ئامادەکراویش دەگرێتەوە.