سەردێڕ:

وێنە.. ئەوەی زیاتر لە ساڵێکە هاوڵاتیان چاوەڕێین وا دەگات

فۆتۆ: 
2021-02-28

8677 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی عێراق فڕۆکەی تایبەتی هێزی ئاسمانی رەوانەی وڵاتی چین کرد تا بارە ڤاکسینەکانی کۆرۆنا بهێننەوە، میدیاکان وێنەی ئەوکاتەیان بڵاوکردەوە کە فڕۆکەکان پڕدەکرێن لە ڤاکسین.


لەوبارەیەوە، دوو رۆژ لەمەوبەر، سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، فڕۆکەی تایبەتی هێزی ئاسمانی رەوانەی وڵاتی چین کراوە تا بارە ڤاکسینەکانی کۆرۆنا بهێنێتەوە. وتیشی، ڤاکسینی کۆرۆنا لە دوو رۆژی داهاتوودا دەگاتە بەغدا.

ڤاکسینەکە ناوی "سینۆفارم"ە و دروستکراوی وڵاتی چینە کە پێشتر عێراق گرێبەستی لەگەڵدا کردووە.

جگە لەوەش، پیشتریش حکومەتی عێراق بە گرێبەستێکی فەرمی بە بەهای هەشت ملیۆن دۆلار ڤاکسینی لە کۆمپانیای فایزەر کڕیوە و بە چەند قۆناغێک ڤاکسینەکە دەگاتە بەغدا، لەو ڤاکسینەی کڕیویەتی پشکی هەرێمی کوردستانی تێدایە.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماژەی بەوەشکردبوو، "لە دوو رۆژی داهاتوودا، واتە لە ٢٨ی ئەم مانگەدا، ڤاکسین دەگاتە بەغدا" و ئەوەش بەو مانایە دێت کە ئەمڕۆ یەکشەممە، بە ئەگەری زۆر ڤاکسینەکە دەگات.

No photo description available.

May be an image of airplane and outdoors

No photo description available.