سەردێڕ:

لە چەند رۆژێکدا نرخی زێڕ دەیان هەزار دینار دابەزیوە

فۆتۆ: 
2021-02-28

25712 جار خوێندراوەتەوە

لە ماوەی تەنیا چەند رۆژی رابردوودا، نرخی زێڕ دەیان هەزار دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی ناوخۆ دابەزیوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، بەپێی بۆرسەی جیهانی نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە هەزار و ٧٣٤ ‏دۆلارە، نرخی یەک گرامیش ٥٥ دۆلار و ٧٧ سەنتە.

هەر بەپێی بۆرسەى جیهانی، ئەمڕۆ نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتییە لە ٥٥ هەزار و ٧٧٤ دۆلار.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٠٤ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٥٧ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤١٤ هەزار دینارە.‏