سەردێڕ:

نرخی نەوت بە رێژەیەکی بەرچاو دابەزی

فۆتۆ: 
2021-02-28

13060 جار خوێندراوەتەوە

نرخی نەوت دابەزینی بەخۆیەوە بینی و لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٦٤ دۆلار و ٤٢ سەنتە، بەراورد بە دوێنێ نرخى نەوتى خاو بە بڕى یەك دۆلار و ٧١ سەنت دابەزینی بەخۆوە بینیوە.


هەروەها، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش لە بازاڕەکانى جیهاندا بە ٦١ دۆلار و ٥٠ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەیەک لەمەوبەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەردەوام بوو بە جۆرێک لە ماوەی سێ رۆژى رابردودا گەیشتە سەرو ٦٦ دۆلار، کە ئەوەش پەیوەندی بە دۆزینەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا و دەستپێکردنەوەی جموجوڵە پیشەسازی و بازرگانییەکانەوە هەیە و لە ئێستاشدا پێدەچێت نرخەکە زیاتر بەرزببێتەوە.

لە مانگی ئازاری ساڵی رابردوودا، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمترين ئاستی لە دوای ساڵی ٢٠٠٢ تۆمارکرد، بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو لە خوار ٢٥ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.