سەردێڕ:

هۆشیار عەبدوڵا: لە نێوان هەرێم و بەغدا رێککەوتنی ژێربەژێر هەیە بۆ رێکنەکەوتن

فۆتۆ: 
2021-02-27

8372 جار خوێندراوەتەوە

هۆشیار عەبدوڵا رایگەیاند، سەرجەم شیعەکان بەرامبەر بە کورد وەک یەک بیرناکەنەوە و عێراق رێککەوتنی هاوشێوەی ۲۰۱۹ قبوڵناکات، دەشڵێت، "لە نێوان هەرێم و بەغدا رێککەوتنی ژێربەژێر هەیە بۆ رێکنەکەوتن."


هۆشیار عەبدوڵا ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی گۆڕان لە پانۆرامای ئێن ئاڕ تیدا رایگەیاند، "شیعەکان نایانەوێت دەرفەت بدەن بە کازمی و پشکی هەرێم و شیعەکان گرفتی بودجەی عێراقن."

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "نەوتی هەرێم بە ئاشکرا گەندەڵی تێدایە، عێراق بۆ گواستەوەی نەوت دۆلارێک و نۆ سەنت دەدات، لەکاتێکدا هەرێم بۆ گواستنەوەی نەوت ۱۰ دۆلار دەدات."

هۆشیار عەبدوڵا راشیگەیاند، ئەوە راستنییە کە هەرێم لە خوار نرخی برێنتەوە نەوت بفرۆشێت، دەشڵێت، "هەرێم تەنها بۆ گواستنەوەی بەرمیلێک نەوت شەش دۆلار دەدات بە تورکیا و هەرێم لە نەوتدا کلکایەتی بۆ تورکیا دەکات."

 

لە بارەی هێرشکردنە سەر غالب محەمەدیشەوە ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت، "پەلاماردانێکی سیاسی بووە و ئەوەندە بەڵگە لەبەردەستدایە هێرشکەرەکە دەستگیربکرێت."

هۆشیار عەبدوڵا باسی لەوەشکرد، "مانگێک پێش ئێستا دەزگای هەواڵگری عێراق من و غالب محەمەدی لە هەوڵی کوشتن ئاگادارکردەوە."

ئەوەش لەکاتێکدایە، تا ئێستاش گفتوگۆکانی نێوان هەرێم و بەغدا بەردەوامە و شاندی هەرێم چەندین جار سەردانی بەغدایان کردووە، بەڵام هەردوولا نەگەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی.