سەردێڕ:

لە سلێمانی بە چەقۆ هێرشکرایە سەر غالب محەمەدی پەرلەمانتار

فۆتۆ: 
2021-02-26

56445 جار خوێندراوەتەوە

غالب محەمەد پەرلەمانتاری عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، نزیک بە کاتژمێر ٧ی ئێوارەی ئەمڕۆ، لە بەردەم ماڵەکەی خۆیدا، بە چەقۆ هێرشکراوەتە سەری و لە چەندین لاوە برینداریان کردووە.


غالب محەمەد راشیگەیاند، وەکو ئەوەی لەبیری بێت، چەند جارێک چەقۆیان لێداوە کە بەر سەر و لێوی کەوتووە و ئێستا، لە نەخۆشخانەی شار لەژێر چارەسەری پزیشکیدایە.

لەلایەکی دیکەوە، ئومێد عەلی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شار بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، خۆیشی گەڕاوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و لە ئێستادا چارەسەر بۆ غالب محەمەد دەکرێت.


وتیشی لە ئێستادا دۆخی تەندروستی ئەو پەرلەمانتارە جێگیرە، بەڵام دیار نییە کەی مۆڵەتی جێهێشتنی نەخۆشخانەی پێدەدرێت.