سەردێڕ:

کاتی گەیشتنی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ عێراق ئاشکراکرا

فۆتۆ: 
2021-02-26

2685 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ فڕۆکەی تایبەتی هێزی ئاسمانی رەوانەی وڵاتی چین کراوە تا کۆمەکیی هێنانی بارە ڤاکسینەکانی کۆرۆنا بکات. وتیشی، ڤاکسینی کۆرۆنا لە دوو رۆژی داهاتوودا دەگاتە بەغدا.


سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەگەرچی بڕیاروابوو ئەمڕۆ هەینی ڤاکسینی کۆرۆنا بگاتە وڵات، بەڵام دواکەوت.

راشیگەیاند، ئەمڕۆ فڕۆکەی تایبەتی هێزی ئاسمانی عێراق رەوانەی وڵاتی چین کراوە بۆ کۆمەکیی و پارێزگاریکردن لە کاروانی ڤاکسینەکان و لە دوو رۆژی داهاتوودا، واتە لە ٢٧و ٢٨ی ئەم مانگەدا دەگاتە بەغدا.

 

پێشتر، بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستی هەرێم باسیان لەوەکرد، لەگەڵ گەیشتنی کاروانی ڤاسینەکانی کۆرۆنا بۆ عێراق، پرۆسەی جیاکردنەوەی پشکی هەرێم دەستپێدەکات و بە زووترین کات دەگاتە هەرێمی کوردستان.

ئومێد محەمەد - بەغدا