سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. ئاگر لە بەشەناوخۆییەکی هەولێر کەوتەوە

خوێندکارەکان رزگارکران
فۆتۆ: 
2021-02-26

6985 جار خوێندراوەتەوە

سەرکەوت کارەش وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئاگر لە بەشەناوخۆیی شەوکەت شێخ یەزدین لە هەولێر کەوتووەتەوە و لە ئێستادا تیمەکانیان گەیشتوونەتە شوێنەکە و خوێندکارەکانیان رزگارکردووە.


وتیشی، توانیویانە ئاگرەکە کۆنترۆڵبکەن، بەڵام هێشتا پاشماوە و دوکەڵێکی زۆری ئاگرەکە لەناو بیناکەدا ماوە.


وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکەی ئاشکرانەکرد و رایگەیاند، لە ئێستادا تەنیا سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی دۆخەکەن.

 

ئەحمەد مستەفا - هەولێر