سەردێڕ:

منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵ تەواوی قورئانی خەتم کردووە

فۆتۆ: 
2021-02-26

3850 جار خوێندراوەتەوە

منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵ بە ناوی عەبدولسەلام ئاکدۆغان، لە شاری هەکاری باکوری کوردستان هەموو قورئانی خەتم کردووە.


عەبدولسەلام ئاکدۆغان کاتێک تەمەنی چوار ساڵ بووە لەسەر ویستی خۆی لای باوکی فێری خوێندنی قورئان بووە و توانیویەتی هەموو قورئانی پیرۆز خەتم بکات، دواتریش فێری خوێندنەوەی مەولودنامە بووە و بەم توانایەی هەمووانی سەرسام کردووە.

لەوبارەیەشەوە، باوکی عەبدولسەلام، کە مامۆستای ئاینییە دەڵێت، خۆشەویستی عەبدوسەلام بۆ قورئان بووەتە مایەی سەرنج ئەو هەوڵی خۆیدا و ئەوانیش یارمەتییان داوە تا لە کۆتاییدا قورئانی خەتم کردوە.

دەشڵێت، شانازی بە رۆڵەکەیەوە دەکات و لەو باوەڕەدایە لە ئایندەدا دەبێتە زانایەکی شارەزا

 

قورئان؛ بە پەڕتوکی پیرۆزی مسوڵمانان دادەنرێت و لە رێگەی سروشەوە بۆ پەیامبەری ئیسلام (د.خ) لە ماوەی ٢٣ ساڵدا و لە ساڵانی ٦٠٩ بۆ ٦٣٢ی زایینی دابەزیوە، هاوکات، لە ٣٠ بەش و ١١٤ سورەت پێکهاتووە.