سەردێڕ:

پیاوێک دراوسێیەکى کوشت و دڵى دەرهێنا و لەگەڵ پەتاتە کوڵاندى

فۆتۆ: 
2021-02-26

90870 جار خوێندراوەتەوە

لە ویلایەتێکی ئەمریکادا پیاوێک دراوسێیەکى کوشت و دڵى دەرهێنا و لەگەڵ پەتاتە کوڵاندى بۆ ماڵى مامى، کاتێک ئەوان رازی نەبوون بیخۆن مامى و کچەکەشى کوشت.


بەگوێرەی میدیاکانی ئەمریکا، کەسێک گومانی کوشتنی سێ کەسی لە ویلایەتی ئۆکلاهۆما لە باشوری ئەو وڵاتە لەسەربوو و دواتر دانی بەوەدا نا کە دڵی یەکێک لە قوربانییەکانی پارچە پارچە کردوە و لەگەڵ پەتاتە خواردویەتی.

لاورێنس پاول ئەندرسۆنی تەمەن٤٢ ساڵ، کە پێشتر وتبووی تووشی نەخۆشی دوو جەمسەری بووە (لە رووی دەرونییەوە جێگیر نەبووە)، دوای لێکۆڵینەوەکان دانی بە کوشتنی مامی و کچە مامەکەی و دراوسێکەیدا داناوە.