سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. بایدن وەک سەرۆکی ئەمریکا چەند نوسراوێکی واژۆکرد

فۆتۆ: 
2021-01-20

11771 جار خوێندراوەتەوە

جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا، دوای تەواوبوونی مەراسیمی سوێندخواردنی لە کۆنگرێس بۆ یەکەم جار وەکو سەرۆکی ئەمریکا واژۆی لەسەر چەند نوسراوێک کرد.


جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا، دوای تەواوبوونی مەراسیمی سوێندخواردنی لە کۆنگرێس بۆ یەکەم جار وەکو سەرۆکی ئەمریکا واژۆی لەسەر چەند نوسراوێک کرد.

ئەو نوسراوانەی بایدن واژۆی کردن بریتیبوون، لە بڕیاری رۆژی دەستبەکاربوون، لیستی پاڵێوراوانی پۆستە وەزارییەکان لە ئیدارەی نوێ و لیستی پاڵێوراوان بۆ پۆستە لاوەکییەکان.

دوای مەراسیمی واژۆکردنەکەش، بایدن  گەشتی گۆڕستانی نیشتمانی ئارلینگتۆنی کرد و لەوێ لەگەڵ سەرۆکەکانی پێشوو باراک ئۆباما و جۆرج دەبلیو بوش و بیل کلینتۆن سەردانی مۆنۆمێنتی "سەربازانی نەناسراو"ی کرد.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئێوارەی ئەمڕۆ لە مەڕاسیمێکی تایبەتدا لە بەردەم کۆنگرێسی ئەمریکا جۆ بایدن سوێندی یاسایی خوارد، بەوەش بوو بە ٤٦ـەمین سەرۆکی ئەمریکا.