بەڕێوەبەری سەنتەری فریاگوزاری ١٢٢ بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە یەکێک لە ماڵەکانی سیتەکدا کچ و کوڕێک غاز لێیداون و بەهۆیەوە کوڕەکە گیانی لەدەستداوە و کچەکەش بێهۆشە.
بەڕێوەبەری سەنتەری فریاگوزاری ١٢٢ بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە یەکێک لە ماڵەکانی سیتەکدا کچ و کوڕێک غاز لێیداون و بەهۆیەوە کوڕەکە گیانی لەدەستداوە و کچەکەش بێهۆشە.
سامان نادر بەڕێوەبەری سەنتەری فریاگوزاری ١٢٢ بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کوڕەکە تەمەنی ٢٧ ساڵە و گیانی لەدەستداوە، لە ئێستاشدا لەلایەن تیمەکانیانەوە کچەکە بۆ بەشی فریاگوزاری خێرا گواستراوەتەوە و بێهۆشە.
ئەوەشی خستەڕوو، کە لە ئێستادا تەرمی کوڕەکە بۆ پزیشکی دادی سلێمانی گواستراوەتەوە و لێکۆڵینەوەکانیش دەستیان پێکردووە.
کەسێکی نزیک لە بنەماڵەی کوڕەکە رووداوەکەی بۆ ئێن ئاڕ تی پشت راستکردەوە و رایگەیاند، کچ و کوڕەکە دەزگیرانداربوون.
ئەمەش لە کاتێکدایە، هەر لەم مانگەدا، لە ناوچەی مێرگەپانی شاری سلێمانی بەهۆی غازی زۆپاوە باوک و کچێک گیان لەدەستدا.
گۆران لوقمان، سلێمانی