سەردێڕ:

بایدن: کاتمان نییە بەفیڕۆی بدەین

بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان
فۆتۆ: 
2021-01-20

1346 جار خوێندراوەتەوە

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا یەکەم تویتی خۆی لە هەژماری تویتەری تایبەت بە سەرۆکایەتی وڵاتەکە کرد و تیایدا دەڵێت، "هیچ کاتێکمان نییە لە دەستی بدەین بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان".


جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا یەکەم تویتی خۆی لە هەژماری تویتەری تایبەت بە سەرۆکایەتی وڵاتەکە کرد و تیایدا دەڵێت، "هیچ کاتێکمان نییە لە دەستی بدەین بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان".

جۆ بایدن بە دیاریکراوی رایگەیاندووە، "هیچ کاتێکمان نییە لەدەستی بدەین بۆ شوێنکەوتن و چارەسەرکردنی ئەو قەیرانانە ی روبەڕوومان دەبنەوە. لەبەرئەوەیە ئەمڕۆ، بەرەو ئۆفیسی سەرۆکایەتی دەجوڵێم و کارەکانم دەستپێدەکەم".

راشیگەیاند، دەچێتە ئۆفیس بۆ ئەوەی دەستبەجێ بە کارەکانی خێزانە ئەمریکییەکان ئارام بکاتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، تویتەر هەریەک لە هەژمارەکانی کۆشکی سپی، حکومەت، جێگری سەرۆک، خانمی یەکەم، بەرپرسی راگەیاندنی کۆشکی سپی رادەستی ئیدارەی نوێی ئەمریکا کرد.

لەگەڵ ئەوانەشدا، هەژمارێکی نوێی بۆ دۆگلاس ئیمهۆف هاوسەری کەمالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا کردەوە و رادەستی کرا.

کەمێک لەمەوبەر، جۆ بایدن و کەمالا هاریس وەکو سەرۆک و جێگری سەرۆکی ئەمریکا بۆ چوار ساڵی داهاتوو سوێندی یاساییان خوارد.

جۆ بایدن بەوە دەبێتە ٤٦ەمین سەرۆکی ئەمریکا و هەر لە ئەمڕۆشەوە کارەکانی دەستپێدەکات.