سەردێڕ:

حکومەت داوای پارە دۆزراوەکەی مام عەلی دەکات

فۆتۆ: 
2021-01-20

47639 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی سێ رۆژ لەمەوبەر مام عەلی لە ئێن ئاڕ تیەوە رایگەیاند، بڕێک پارەی دۆزیوەتەوە کە رەنگە زیاتر لە ١٥ دەفتەر بێت، ئەمڕۆش بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کە حکومەت داوای ئەو پارەیەی لێدەکات.


دوای ئەوەی سێ رۆژ لەمەوبەر مام عەلی لە ئێن ئاڕ تیەوە رایگەیاند، بڕێک پارەی دۆزیوەتەوە کە رەنگە زیاتر لە ١٥ دەفتەر بێت، ئەمڕۆش بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کە حکومەت داوای ئەو پارەیەی لێدەکات.

مام عەلی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کە لەلایەن پۆلیسی بەختیارییەوە بانگکراوە و دواتریش رەوانەی پۆلیسی کوردسات کراوە، لەوێش پێیان وتووە کە دەبێت ئەو پارەیە بگەڕێنێتەوە بۆ حکومەتی هەرێم.

ئەوەشی خستەڕوو، کە ئەو پێی وتوون پارەکەیان ناداتێ و لەلای خۆی دەیپارێزێت، بەڵام دواتر بەڵێننامەی پێ پڕکراوەتەوە، کە ئەگەر دوای ساڵێک خاوەنی نەبوو ئەوا دەبێت پارەکە بگەڕێنێتەوە بۆ حکومەت و حکومەتیش لە رێگای وەزارەتی ئەوقافەوە دەیکات بە خێر.

ئەوەش لە کاتێکدایە، سێ رۆژ بەر لە ئێستا و لە ١٧ی ئەم مانگەدا، مام عەلی لە ئێن ئاڕ تییەوە رایگەیاند، کە بڕێک پارەی دۆزیوەتەوە زیاترە لە ١٥ دەفتەر و بۆ رۆژی دواتریش رایگەیاند، هەڕەشەی لێکراوە و ئەو پارەیەی دۆزیویەتیەوە زیاتر لە ١٨٠ پەیوەندی تەلەفۆنی بۆ کراوە و خۆیان بە خاوەنی پارەکە ناساندووە.

مام عەلی پیشەی کرێکارە و دانیشتووی گەڕەکی کارێزەوشکی شاری سلێمانیە.

هەفتەی رابردووش، لە قەزای سەیدسادق دوو گەنج بڕی زیاتر لە ١٠ هەزار دۆلاریان دۆزییەوە و بۆ خاوەنەکەیان گەڕاندەوە.

گۆران لوقمان، سلێمانی

هـ.ئـ