سەردێڕ:

ئێستا.. بایدن وەکو سەرۆکی چوار ساڵی داهاتووی ئەمریکا سوێندی خوارد

٤٦ەمین سەرۆکی ئەمریکا
فۆتۆ: 
2021-01-20

2404 جار خوێندراوەتەوە

جۆ بایدن و کەمالا هاریس وەکو سەرۆک و جێگری سەرۆکی ئەمریکا بۆ چوار ساڵی داهاتوو سوێندی یاساییان خوارد.


جۆ بایدن و کەمالا هاریس وەکو سەرۆک و جێگری سەرۆکی ئەمریکا بۆ چوار ساڵی داهاتوو سوێندی یاساییان خوارد.

جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا لە دوای سوێندخواردنەکەی رایگەیاند، "کاردەکەین بۆ دامەزراندنەوەی دیموکراسی لە وڵاتەکەماندا".

راشیگەیاند، "دەنگی خەڵکی ئەمریکا بیسترا و رێزی لێگیرا، ئێستاش کاتی دەستکردنە بە کارەکانمان بۆ ساڵانێک".

ئەوەشی خستەڕوو، کە بەڵێن دەدەن دەستور بپارێزین و بەرگری لە راستی بکەن و دژی درۆ بوەستنەوە.

بایدنی وتیشی، کە ئەو دەبێتە سەرۆکی هەموو ئەمریکییەکان و تێدەکۆشن بۆ به دەستهێنانی زۆرێک لە مافەکانی ئەمرکیەکان.

دەشڵێت، "جیاوازیەکانمان نابێت ببێتە سەرەتایەک بۆ جەنگ و دەبێت رێز لە بەهاکانی یەکتر بگرین، ئەگەر پێکەوە کاربکەین بەدڵنیاییەوە رێگە نادەین ئەمریکا شکست بهێنێت، کەواتە با بە هێزێکی نوێوە دەست پێبکەین، دەبێت دەست لەناو دەست کاربکەین و یەکڕیزی  بپارێزین، بەبێ ئەوە ناتوانین سەرکەوتن بەدەستبهێنین و لە ئاشتیدا بژین."

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠ی ١ی ٢٠٢١، جۆ بایدنی سەرۆکی هەڵبژێردراو سوێندی یاسایی دەستبەکاربوونی خوارد و وەک سەرۆکی نوێ و چوار ساڵی داهاتووی ئەمریکا دەستی بەکارەکانی کرد.