سەردێڕ:

بۆچی رەنگی جلەکانی کەمالا هاریس مۆرە؟

فۆتۆ: 
2021-01-20

4469 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ کەمالا هاریس وەکو یەکەم ژن، رەشپێست و بنەچە باشوری ئاسیایی سوێندی دەستبەکاربوونی وەکو جێگری سەرۆکی ئەمریکا دەخوات و بۆ ئەو مەراسیمەش جلێکی لەبەرکردووە کە رەنگی مۆرە.


ئەمڕۆ کەمالا هاریس وەکو یەکەم ژن، رەشپێست و بنەچە باشوری ئاسیایی سوێندی دەستبەکاربوونی وەکو جێگری سەرۆکی ئەمریکا دەخوات و بۆ ئەو مەراسیمەش جلێکی لەبەرکردووە کە رەنگی مۆرە.

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، هۆکاری لەبەرکردنی جلی رەنگ مۆر لەلایەن کەمالا هاریسەوە بۆ یادی شێرلی چیزم دەگەڕێتەوە.

شێرلی چیزم یەکەم ژنە رەشپێستی ئەمریکی بوو لە ساڵی ١٩٦٨دا بۆ ئەندامێتی کۆنگرێسی ئەو وڵاتە خۆی هەڵبژارد و بۆ ماوەی چواردە ساڵ ئەندام بوو.

لەناو رەشپێستەکانی ئەمریکادا، رەنگی مۆر بە مانای یەکریزی و سەرکەوتن و نەمانی رەگەزپەرستی دێت.

لە ئێستا مەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆکایەتی نوێی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت.