پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە شاری سلێمانی بەفربارین دەستیپێکردووە و لە ئێستادا لە ناوچە زیاتر بەرزەکانی شارەکەدا بەردەوامە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە شاری سلێمانی بەفربارین دەستیپێکردووە و لە ئێستادا لە ناوچە زیاتر بەرزەکانی شارەکەدا بەردەوامە.
لە شاری سلێمانی بەفربارین دەستیپێکردووە و لە زیاتر ئێستادا لە ناوچە بەرزاییەکانی شارەکەدا بەردەوامە.
لە ئێستادا بەفربارین دەستیپێکردووە و لەو ناوچانەی کە زیاتر لە شاخی گۆیژەوە نزیکن و بەرزییان لە ئاستی رووی دەریاوە زیاترە بەراورد بە هەندێک ناوچەی دیکەی ناوشار، بەفربارین بەردەوامە.
ئەوەش یەکەم بەفربارینە کە لە سەرەتای زستانی ئەمساڵەوە لە شارەکەدا ببارێت و بە وتەی شارەزایان و پێشبینیکارانی کەشناسی، بۆ ئەمساڵ کەمێک بەفربارین دواکەوتووە و رێژەی بارانبارینیش بەراورد بە ساڵی رابردوو کەمترە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە چەند رۆژی رابردوودا کەشناسی هەرێم پێشبینی هاتنی شەپۆلێکی بەفر و بارانی بۆ هەرێم کردبوو و ئاشکراشیکردبوو، کە لە رۆژی چوارشەممەدا و لە سەنتەری شارەکاندا بەفردەبارێت.

