بە درێژایی چوار ساڵی سەرۆکایەتی ترەمپ، سەرەڕای ئەوەی لە هەندێک رووەوە بە سەرۆکێکی مامەڵە جیاواز ناودەبرا، چەند رووداوێکیش لەو ماوەیەدا روویاندا کە لەبیرکردنیان بۆ جیهان ئاسان نابێت.
بە درێژایی چوار ساڵی سەرۆکایەتی ترەمپ، سەرەڕای ئەوەی لە هەندێک رووەوە بە سەرۆکێکی مامەڵە جیاواز ناودەبرا، چەند رووداوێکیش لەو ماوەیەدا روویاندا کە لەبیرکردنیان بۆ جیهان ئاسان نابێت.
ئەم وێنەیە دوای ئەوەیە، کە دۆناڵد ترەمپ سێیەم وتاری ساڵانەی لە ئەنجومەنی نوێنەران پێشکەشکرد، نانسی پیلۆسی سەرۆکی ئونجومەنی نوێنەرانی ئەو وڵاتە لە پشتی سەری ترەمپەوە دەستبەجێی وێنەیەکی وتارەكەی ترەمپی دڕاند، كە بە دەستییەوە بوو.
سەماکردنی دۆناڵد ترەمپ لە ٢١ی ١ی ٢٠١٧دا لەگەڵ میلانیای ھاوسەری، لە مەراسیمی دەستبەكاربوونی وەك سەرۆكی نوێی ئەمریکا.
لە ١٦ی ٧ی ٢٠١٨دا، دۆناڵد ترەمپ لە میانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسی هاوبەشدا لە کۆشکی سەرۆک کۆماری لە هێلسینکی، ئەو تۆپەی کە لەلایەن ڤلادیمیر پوتینی سەرۆکی روسیاوە پێیدراوە بۆ هاوسەرەکەی هەڵدەدات.

وێنەیەکی تەنزئامێزی سەرۆکی وڵاتانی ئەندامی (جی٧) لە کۆبوونەوەی ساڵی ٢٠١٨، کە ئەنجێلا مێرکڵی راوێژکاری ئەڵمانیا لە بەردەم ترەمپدا دەستی لەسەر مێزەکە داناوە وەک ئاماژەیەک بۆ بەیانکردنی هێزی خۆی بەسەر ترەمپدا.
لە ٢١ی ٤ی ٢٠١٩دا، لە میانی سەردانێکی سێ رۆژیدا بۆ بەریتانیا و لە بێرمینگهامی لەندەن، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا و شاژنی بەریتانیا لە خوانی ئێوارەدان.

لە ٥ی ١٠ی ٢٠٢٠؛ دۆناڵد ترەمپ دوای وەرگرتنی چارەسەر لە میانی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی سەربازی وڵاتەکەی و لەکاتی گەڕانەوەیدا بۆ کۆشکی سپی ماسکەکەی لادەبات.

بەرزکردنەوەی رۆژنامەی واشنتۆن پۆست لەلایەن ترەمپەوە، کە لە لاپەڕەی یەکەمیدا نووسراوە "ترەمپ بێ تاوان دەرچوو" ئەوەش دوای ئەوەی لێپێچینەوەی لێکرا لە لایەن ئەنجومەنی پیرانەوە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکور پیاسە دەکەن لە هۆتێل کاپیلا لە دوورگەی هاوینەهەواری سێنتۆسا، سەنگاپورە.

عەبدولفەتاح ئەسیسی سەرۆکی میسر، شا سەلمان پاشای سعودیە، میلانیا ترەمپ خانمی یەکەمی ئەمریکا و دۆناڵد ترەمپ سەرۆک ئەمریکا سەردانی سەنتەری جیهانی بەرەنگاربوونەوەی بیری توندڕەوی لە ریازی سعودیە دەکەن.

خ، م