سەردێڕ:

وڵاتانی ئەندام لە ئۆپیک رێککەوتن

فۆتۆ: 
2020-12-04

1479 جار خوێندراوەتەوە

رێكخراوی ئۆپیک دوای ئەوەی چه‌ند رۆژێک گفتوگۆیان کرد له‌باره‌ی رێككه‌وتنی وڵاتانی ئه‌ندام له‌ رێكخراوه‌كه‌، سه‌رئه‌نجام له‌سه‌ر زیادكردنی هه‌نارده‌ی نه‌وت رێككه‌وتن

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێ پێنج شه‌ممه‌دا رێكخراوی ئۆپیک بڕیاریداوە، کە له‌سه‌ره‌تای ساڵی نوێوە هه‌نارده‌ی رۆژانه‌ی ٥٠٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت زیاد بكرێت.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بەشێک له وڵاتان، کە‌ روسیا، عێراق، نێجیریا و ئیماراتی تیادابوو، خواستی زیادكردنی هه‌نارده‌ی نه‌وتیان له‌ساڵی ٢٠٢١ نیشاندابوو.

له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا گفتوگۆی وڵاتانی ئه‌ندام له‌ئۆپیک له‌باره‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وته‌وه‌ نه‌گه‌یشته‌ هیچ ئه‌نجامێک، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ نرخی نه‌وت به‌رده‌وام بوو له‌دابه‌زین، به‌ڵام رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ڤاكسینی كۆرۆنا و كه‌مبوونه‌وه‌ی نه‌وتی عه‌مباركراوی ئه‌مریكا نرخی نه‌وتی به‌رزكرده‌وه‌.

ئەمڕۆ ھەینی‌ بەرمیلێک نه‌وی خاوی برێنت به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و گه‌یشته‌ ٤٩ دۆلار و ٦١ سەنت.