فۆتۆ:
2020-12-03
48810 جار خوێندراوەتەوە
ئەدهەم بارزانی رایگەیاند، له‌وانه‌یه لەوە زیاتر کوردستان به‌رگه‌ی بێچاره‌سه‌ر هێشتنه‌وه‌ی بابهتهكان نه‌گرێت، دەشڵێت، "ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له سلێمانی روویدا جێگای هه‌ڵوێسته له‌سه‌ر كردنێكی جدییه."
ئەدەهم بارزانی بەرپرسی پێشووی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی و هەڵەبجە پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، "به‌پێی هه‌موو لێكدانه‌وه‌یه‌ك كوردستان له بارودۆخێكی یه‌كجار هه‌ستیاردایه، كه له‌وانه‌یه زیادتر له‌وه چیتر به‌رگه‌ی بێچاره‌سه‌ر هێشتنه‌وه‌ی بابهتهكان نه‌گرێت"، دەشڵێت، "ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له سلێمانی روویدا جێگای هه‌ڵوێسته له‌سه‌ر كردنێكی جدییه."
ئاماژەی بەوەشكرد، "پێویسته زۆر به راشكاوی په‌نجه بخرێته سه‌ر راستییه‌كان و به روونی هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ میلله‌ت بكرێت."
ئەوەش دوای ئەوەدێت، ئەمڕۆ بۆ رۆژی دووەم لەسەریەک خۆپیشاندانی هاوڵاتیان و موچەخۆرانی هەرێم لە شارەجیاوازەکاندا لەسەر خراپی باری گوزەزان و دواکەوتن و پێنەدان و لێبڕینی موچە بەڕێوەچوو.
لە شاری سلێمانیش خۆپیشاندەران لە بەردەرکی سەرادا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و تیایدا گرژی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکاندا دروستبوو، کە دواتر هێزە ئەمنییەکان بە گازی فرمێسک‌ڕێژ ویستیان بڵاوە بە خۆپیشاندەران بکەن و پەیامنێری ئێن ئاڕ تیش رایگەیاند، کە دەنگی تەقەیەکی زۆر لە ناوبازاڕی شاری سلێمانی و بەردەرکی سەرادا بیستراوە.