سەردێڕ:

​کۆرۆنای نوێ و کاریگەری لەسەر دەوڵەمەندانی جیهان

فۆتۆ: 
2020-12-03

5121 جار خوێندراوەتەوە

لەکاتێکدا بڵاوبوونەوەی کۆرۆنای نوێ رێژەی هەژاری لەسەر تاسەری جیهاندا بەرزکردووەتەوە و تەنگی بەکەرتەکانی ئابوری هەڵچنیوە، لە بەرامبەردا ملیاردێرەکانی ئەمریکا بە بەهای زیاتر لە ترلیۆنێک دۆلار سامانەکەیان گەشەی سەندووە.

ئیلیۆن ماسک سەرۆکی کۆمپانیای "تسلا" بۆ ئۆتۆمبێل، لەمساڵدا پلەی یەکەمی گرتووە لە زیاکردنی سامانەکەی بە بڕی ١١ ملیار دۆلار.

لەلایەکی دیکەوە، جیف بیزۆس دامەزرێنەری کۆمپانیای "ئەمازۆن"ی تایبەت بە بواری بەبازاڕکردنی ئەلیکترۆنی، لەلیستی ئەو ساماندارانەیە کە سامانەکەی بەبەهای ١٨٢ ملیار دۆلار لە ئێستادا دەخەمڵێندرێت، بەهۆی ئەوەی لەم ساڵدا بەبڕی ٧٣ ملیار دۆلار سامانەکەی زیادیکردووە."

هاوکات، سامانی مارک زوبێرگ دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای فەیسبووک بۆ ٣٠ ملیار دۆلار بەرزبووەوە، لەکاتێکدا سامانی بێڵ گەیتسی دامەزرێنەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بۆ ١٥ ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، لیستی یانەی دەوڵەمەندانی ئەمریکا لەم ساڵدا ناوی ٤٧ دەوڵەمەندی نوێی بۆ لیستە زیادکردووە، بەمەش کۆی بەهای سامانی هەموویان دەگاتە ٤ تریلیۆن دۆلار.