سەردێڕ:

پەرلەمانتارێکی دیکە بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

فۆتۆ: 
2020-12-03

9140 جار خوێندراوەتەوە

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، سێیەم پەرلەمانتاریان بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

حەسەن کەعبی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، عەلی عەبودی پەرلەمانتاری رەوتی حیکمە لەدوای توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.

عەلی عەبودی سێیەمین پەرلەمانتاری عێراقە بە کۆرۆنا گیان لەدەستبدات، پێشتریش غەیدا کەمبش و حسێن ئەلزەهیری لەدوای توشبوونیان بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستدا.