سەردێڕ:

مەسرور بارزانی لە نامەکەیدا بۆ کازمی باسی لەچی کردووە؟

فۆتۆ: 
2020-12-03

73576 جار خوێندراوەتەوە

لە نامەیەکدا کە سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ سەرۆکی حکومەتی عێراقی ناردووە هاتووە، "هەرێمى کوردستان ئامادەیە پابەندى سەرجەم ئەرکەکانى بێت و لەبەرامبەریشدا سەرجەم مافە داراییەکانى پێببەخشرێت."

دەقی نامەکەی مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێم کە لە ٢٦ی مانگی رابردوودا بۆ مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراقی ناردووە بڵاوکرایەوە و تیایدا هاتووە، رێگەى تێپەڕاندنى یاساى پڕکردنەوەى کورتهێنان بۆ ساڵى ٢٠٢٠ لەلایەن پەرلەمانى عێراقەوە بەبێ بەشداریکردنى کوتلە کوردیەکان پێشێلکردنى مەبدەئەکانى هاوبەشى و رێککەوتنە کە دەستور جەختی لەسەر دەکاتەوە.

مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەشكردووە، کە هەرێمى کوردستان ئامادەیە پابەندى سەرجەم ئەرکەکانى بێت و لەبەرامبەریشدا سەرجەم مافە داراییەکانى پێببەخشرێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، حکومەتى هەرێمى کوردستان ئامادەبووە و ئامادەیى تەواویشى هەیە پابەندبێت بە ئەرکە نەوتى و دارییەکانیەوە، لەبەرامبەردا شایستەى ئەوەیە سەرجەم مافە داراییەکانى پێبدرێت. 

دەقی نامەکەی مەسرور بارزانی: