سەردێڕ:

لەسەر داوای ئازادکردنی دەمیرتاش؛ راوێژکارێکی ئەردۆغان دەستی لەکارکێشایەوە

فۆتۆ: 
2020-11-24

3535 جار خوێندراوەتەوە

بولینت ئارنج ئەندامی کۆمیتەی راوێژکاری سەرۆک کۆماری تورکیا، چەند رۆژێک لەمەوبەر لەمیانەی پێشکەشکردنی وتەیەکیدا داوایکردبوو کە دەمیرتاش ئازاد بکەن.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە باکوری کوردستان رایگەیاند، بولینت ئارنج ئەندامی کۆمیتەی راوێژکاری سەرۆککۆماری تورکیا، کە چەند رۆژێک بەر لە ئێستا داوای ئازادکردنی سەلاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پێشووی ھەدەپەی کردبوو لە زیندان، ئەمڕۆ سێشەممە، دەستی لە پۆستەکەی کارکێشایەوە.

باسی لەوەشکردووە، پێشتر، لەسەر بابەتی دەستگیرکردن و دواتریش ئازادکردنی دەمیرتاش، ناکۆکی کەوتبووە نێوان و ئارنج و ئەردۆغانەوە.

لای خۆشییەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو وتانەی ئارنج پەیوەندی بە من و هاوکارەکانمەوە نییە و دەرخەری بۆچوونەکانی خۆیەتی دەکات.

باسی لەوەشکردووە، "ناکرێت کەسێک کە پەیوەندی بە تیرۆرەوە هەیە ئازادی بکەین."