سەردێڕ:

بایدن: کاتی وەلانانی حزبایەتییە

فۆتۆ: 
2020-11-24

3616 جار خوێندراوەتەوە

جۆ بایدن رایگەیاند، ئێستا کاتی وەلانانی حزبایەتی و دەستھەڵگرتنە لە وتاردانی یەکترناشرینکردن.

جۆ بایدن سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ئەمریکا لە تویتەر بڵایکردەوە، "ھەڵبژاردنەکان کۆتاییھات ئێستا کاتی وەلانانی حزبایەتی و یەکترناشرینکردنە"، دەشڵێت، "پێویستە یەکگرتووبین."

پێشتریش، دۆناڵد ترەمپ لە تویتەر نوسیویبووی پێشنیاز دەکات بۆ ئیمیلی مورفی، کە بەڕێوەبەری دەسەڵاتی خزمەتگوزارییە گشتیەکانی کۆشکی سپییە، لەگەڵ تیمەکەی ھەرچی پێویستە بیکەن لەبارەی دەستپێکردنی پرۆتۆکۆل، کە مەبەستی لە ھاتنی سەرۆکی نوێی ئەمریکایە، وتبووشی، ھەمان فەرمانی بە ئیدارەکەشی کردووە.

ھاوکات، ئیمیلی مۆرفی بەڕێوبەری خزمەتگوزارییە گشتیەکان لە نامەیەکیدا بۆ بایدن رایگەیاندبوو، "وەک سەرپەرشتیاری ئیدارەی خزمەتگوزارییە گشتییەکان، بەپێی یاسای گواستنەوەی سەرۆکایەتی مافی ئەوەم ھەیە ھەندێ لە سەرچاوەکان و خزمەتگوزارییەکان بۆ ھاوکاریکردن لە دەستاودەست کردن و گواستنەوەی دەسەڵات بەردەست بخەم."

لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بایدن ٣٠٦ دەنگی ئەنجومەنی ھەڵبژاردنی بەدەستھێناوە کە زیاترە لەو رێژەیەی بۆ بردنەوەی سەرۆکایەتی ئەمریکا پێویستە، ترەمپیش ٢٣٢ دەنگی ئەنجومەنەکەی بەدەستھێناوە.