سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. تەقینەوەیەک لە عەفرین روویدا و ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە

فۆتۆ: 
2020-11-24

2973 جار خوێندراوەتەوە

تەقینەوەیەک لە رێگەی ئۆتۆمبێلێکى بۆمبڕێژکراوەوە لە شارى عەفرینى رۆژئاواى کوردستانى روویداوە، کە بەوهۆیەوە چەند کەسێک کوژران و برینداربوون.

روانگەى سوریى بۆ مافەکانى مرۆڤ رایگەیاندووە، ئێوارەى ئەمڕۆ سێشەممە، ئۆتۆمبێلێکى بۆمبڕێژکراو لە شارى عەفرینی رۆژئاوای کوردستان تەقیوەتەوە، کە لە ئێستادا ئەو شارە لەژێر کۆنترۆڵى هێزەکانى تورکیا و گروپە چەکداریەکانى سەربەو وڵاتەن.

تەقینەوەکە لە بازاڕى "هال" لە نزیک ناوچەى پیشەسازى شارەکەوە ڕویداوە، ڕوانگەی سوری دەڵێت:

ئەوەشی خستووەتەڕوو، تەقینەوەکە لە بازاڕى هال لە نزیک ناوچەى پیشەسازى عەفرین روویداوە، دەشڵێت، لە تەقینەوەکەدا ژمارەیەک کەس کوژراون و برینداربوو، کە تا ئێستا ژمارەیان دیار نییە، جگە لەوەی  زیانێکى ماددى زۆریش بەر ناوچەکە کەوتووە.